ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك په‌سند كرا
964+
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنه‌كه‌یان په‌سند كرد، ئه‌ندامه‌كه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ فشارێكی له‌سه‌ر بووبێت.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9ـی کانوونی دووەم، ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بۆ سێ تەوەر سەرەکی کۆبوونه‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی ژمارە 133 بوو.
یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە، پەسەندکرنی دەستلەکارکێشانەوەی فارس یوحەننا، ئەندامی ئەنجوومەنه‌كه بوو، کە بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.
964+ ده‌زانێت، فارس یۆحه‌ننا مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستبه‌كار بووه.
فارس یۆحه‌ننا بۆ 964+ قسه‌ی كرد و زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه.
وتیشی، “هیچ هۆکارێکی سیاسی یان فشارێک لەسەر من نەبووە دەستلەکاربکێشمەوە، وەک هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی داوام کرد ببم بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربه‌خۆی زاخۆ، دیارە هەموو لایەک پێیان باش بووه و دواتر منیان هەڵبژارد، هه‌ر بۆیه‌ش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك ده‌ستم له كار كێشایه‌وه”.
بێریڤان سەلیم شەمۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك به 964+ـی وت، “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فارس یۆحه‌ننا قبوڵ كرا، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانیش، کەسێکی دیكه هەر لە پێکهاتەی کلدانی سریانی – ئاشوری، له شوێنی ئه‌و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەن”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری دیكه كاریان له‌سه‌ر كرا، ئه‌وانیش پەسەندکرنی بەربژێرانی هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیەكانی خانکێ و چەمانکێ، هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ ئەنجامی بڕیاری ژمارە 13ـی ئەنجومەن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکرنی بایه‌عی هاوڵاتیان.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كۆبوونه‌وه‌كانی له خولی دووه‌میدا ئه‌نجام ده‌دات، كه لە حوزەیرانی 2014ـه‌وه دەستبەکار بوونە.