هەلی کارەکان لە دهۆکە

وەزارەتێک نۆ هەلی کاری راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی نۆ هەلی کاری بەشێوەى گرێبەست راگەیاند و دەڵێت، هەلەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەتوانن وانە بە نابینایان بڵێنەوە لە پارێزگاى دهۆک.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.2.2024، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتى کار بە 964ـی راگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا رادەگەیەنین بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و روناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك.

مەرجەکانى دامەزراندنەکە بەشێوەى گرێبەست بەمشێوەیەیە:

– پێویستە خوازیار دانیشتوی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری، هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.

– داواکاری فۆڕم نابێت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.

– تەنیا کار بە فۆرمی رەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.

– داواکار پێویستە تەمەنی لە نێوان (24 بۆ 35) ساڵ بێت.

– ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان دو رۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.

– دابەشكردنی فۆڕم بۆ ماوەی یەك رۆژ دەبێت.

– ⁠داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت.

شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک دەبێت لە رۆژی سێسەممە 13.2.2024، لە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ.

وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم رۆژی سێشەممە 20.2.2024 لەهەمان شوێنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.

له‌ ئاكرێ فۆڕمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت

له‌ ئاكرێ فۆڕمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت