تابلۆیەک دەروازەی چوونە نێو قەزای قەرەداغ بە خەڵک دەناسێنێ _ وێنە: 964
بێ بەرامبەرە
پسپۆڕی پێست دەچێت بۆ قەرەداغ رۆژی پێنجشەممە لەوێ بن
ئەحمەد مستەفا
رۆژی پێنجشەممە پزیشکی پسپۆڕی پێست لە مەڵبەندی ئیشکگری قەرەداغ دادەنیشێت، ئەگەر گرفتی پێست، یان پەڵە وشکبوونەوەیان هەیە، پەیوەستە بە پسپۆڕی ئەو پزیشکە بچن و لەوێ ئامادەبن.
جگە لە خەڵکی قەرەداغ، ناحیەی سێوسێنان و دانیشتووانی گوندەکانیش دەبینێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا، هێرش هەمزە، بەڕێوەبەری مەڵبەندی ئێشکگری قەزای قەرەداغ کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، هاوڵاتیانی قەزای قەرەداغ و ناحیەی سێوسێنان و گشت گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، پزیشکی پێست دێتە مەڵبەندەکەمان.
پزیشکەکە دکتۆر بورهان تاهیرە، رۆژی پێنجشەممە 14.11.2024، کاتژمێر 9:30ی خولەکی سەر لەبەیانی لەوێ دەبێت و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە چارەسەر بۆ چارەخوازان دەنووسێت و رێنوێنییان دەکات.
قەزای قەرەداغ بە دووری نزیكەی 45 كیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای سلێمانی، ناحیەی سێوسێنان و 84 گوند دەکەونە سنوورەکەیەوە و 22 فەرمانگەی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 10 هەزار و 900 کەس ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی.