هەواڵی ئەم ئێوارەیە
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن پۆلی 9 ناگرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بۆ پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ناردووە، تیایدا بڕیاردراوە کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، قۆناغی نۆی بنەڕەتی ناگرێتەوە و دەبێت لەسەر هەمان پرۆگرامی خوێندنی خۆیان کە ساڵانی دیکە بۆیان دیاریکراوە بەردەوام بن.
پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قۆناغی نۆ کەمناکرێتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ بۆریێکی گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی جەبەل بۆر لە شاری کەرکوک شکا بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر لە بۆریەکە بەردرا و ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
بۆریە شکاوەکە کێڵگەی جەبەل بۆر ئاگری تێبەردرا
نووسینەگەیەکی بەکرێدانی کورسی لە چەمچەماڵ ماوەی هەفتەیەکە ئۆفەرێکی راگەیاندووە و کورسی و مێز بێبەرامبەر دەدات، بەو کەسانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن.