بۆچی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی مەیادینی سوریا بووە؟

964+

ژووری هەواڵ

بەشی هەرە زۆری هێرشەکانی ئەمشەو لەناوچەکانی ئەلمەیاندین و دەوروبەری بوون، چونکە ئەو ناوچانە بە پایتەختی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دادەنرێن، هاوکات ئەمریکاش لەرابردوو ئەوەی راگەیاندووە، بنکەکانی لەو ناوچانە دەکرێنە ئامانج.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە شەش کەس لە کێڵگەی ئەلحەیدەرییە لە نزیک ئەلمەیادین کوژراون.

هێرشەکانی ئەمشەو بۆ هەریەکە لە ناوچەکانی عەین عەلی، ئەلشبلی، کێڵگەکانی حەیدەرییە و ناوچەیەکی نێوان ئەلبوکەمال و ئەلمەیادین بووە.

ئەمشەو هەریەکە لە پێگەکانی “فاتمییەکان” کە لیوای ئەفغانین، لەگەڵ “زەنەبییەکان” کە لیوای پاکستانین بۆردوومان کراوە، ئەمەش بەپێی زانیاری بڵاوکراوەی روانگەی سوری.