گرافیکی 964
تەمەنی 23 ساڵە
گەنجێک بەکوژراوی دۆزرایەوە
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
ئەمشەو لە گوندی گەرمکەداڵی سەر بە قەزای حاجیاوا، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند, کەسەکە تەمەنی 23 ساڵە و لە رەگەزی نێرە، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی رانیەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس لە هۆکاری راستەقینەی مردنەکە دەکۆڵێتەوە.
بەپێی وتەی کەسێکی نزیکی گەنجەکە دەستگیراندار بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا