چوارشەممە ئامادەبن

سیمینارێک بۆ پاراستنی هەنگەکانی رانیە رێکدەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

هەنگەوانانی سنوری قەزای رانیە و دەوروبەری ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر دەیانەوێت هەنگەکانیان سەلامەت بێت، با بەشداری لە سیمینارێکدا بکەن کە لەلایەن کشتوکاڵی راپەڕینەوە رێکدەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی راپەڕین رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 31.1.2024، سیمینارێک لەسەر دەرد و نەخۆشییەکانی هەنگ لە هۆڵی رێنمایی کشتوکاڵی چوارقوڕنە رێکدەخەن و کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستانیش بەشدار دەبن.

سیمینارەکە لە کاتژمێر 9:30ـی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە 964 لە خالید حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەرین وەریگرتووە، هەفتەی رابردوو کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکەی ئاگادار کردەوە، بە مەبەستی ناوتۆمارکردن و وەرگرتنی ئامار سەردانیان بکەن، بۆ ئەوەی هاوکاریان بن هەر کاتێک کاریان کەوتە بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆیان رایی بکەن.

ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵانی پێشتر، بەرهەمی هەنگوین کەم بووە، بەهۆی ئەوەی کەشەکەی فێنکتر بووە و درەنگ وەرزی گەرما هاتووە.

ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا نزیکەی 600 تۆن هەنگوین بەرهەمی بووە، لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ نزیکەی 200 تۆن هەنگوین هەبووە.

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتە...

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە