ئەحمەد موفتی بۆ 964:
“ژێرخانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر زیانی پێنەگەیشتووە”
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی کوردستان رایگه‌یاند، زیان به ژێرخانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر نه‌كه‌وتووه، ئاماده‌ش نه‌بوو باس له دۆخی خراپیی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27.1.2024 ئه‌حمه‌د موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی کوردستان، له‌گه‌ڵ دڵشاد عەبدولحەمید نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر و کاروان بابان راوێژکاری ئاسایشی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کۆرمۆر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
بریکاری سامانە سرووشتییەکان لە کۆنگرەکەدا ئامادەنەبوو، لەسەر لایەنی ئەمنی و سەرچاوەی هێرشەکان بۆ میدیاکاران قس ەبکات، بە هۆکاری ئەوەی ئەوە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش.
له وه‌ڵامی پرسیاری 964 كه ئایا راسته ژێرخانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، ئه‌حمه‌د موفتی، وتی “زیاد لە پێنج جار هێرش کراوەتەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەڵام هیچ زیانێک بە ژێرخانی کێڵگەکە نەگەیشتووە”.
هه‌روه‌ها له باره‌ی پرسی خراپیی بارودۆخی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، موفتی ره‌تیكرده‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، هه‌رچه‌نده ئێستا وه‌زیری كاره‌با وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانه به وه‌كاله‌ت.
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و وێستگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵن، به‌ڵام هاوڵاتیانی قه‌زاكه له دۆخی خراپی كاره‌با ناڕازین.
بە وتەی ئەحمە دموفتی، به کەمتر لە 20 کاتژمێرتوانرا دۆخی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و ماڵان بگەڕێتەوە ئاستی پێشووی و هەر هێرشێک بکرێتەسەر کۆرمۆر زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتیانی سڤیلن.
رۆژانه لە کۆرمۆر 500 ملیۆن پێ سێ‌جار غاز بەرهەم دێت، له دواهێرشیش كه كرایه سه‌ر وێستگه‌كه، زیاتر له 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا