تاقیکردنەوەی قوتابیانیش دواخرا
تەقینی بۆرییه غازەكهی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕۆڵ كرا
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
دوای زیاتر لە بیست کاتژمێر لە شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە نێوان کۆمپانیای غازی باکوور و کۆمپانیای نەوتی باکوور لە گوندی قزلیاری سنووری كهركوك، كێشهكه چارەسەر کرا.
وریا جەلال بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای غازی باکوور بە 964ـی وت، کەمتر لە کاتژمێرێکە کێشەی غازەکە کۆتایی هاتووه و تیمەکان بهردهوام سەرقاڵی ئەوە بوون کە گڕ نەگرێت، خۆشبەتانەش چارەسەر کرا”.
وتیشی، تا ئێستا زیانە مادییەکانی ناتوانین بخەمڵێنین، لە ئەمڕشهۆوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە دەکەین”.
میکائیل محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەی قزلیار بە 964ی وت بەهۆی ئەوەی کەس لە ناو گوندەكه نەماوە، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆی نیوەی ساڵمان دواخست بۆ سبەینی بە ئاگاداری بەڕێوەبهرایەتی پەروەردەی کەرکوک.
زیاد خەڵەف بەڕێوەبهری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت بەهۆی کێشەی بۆرییە غازەکەی قزلیار، دوێنی 12 هاوڵاتیی دانیشتووی گوندەکە داخلی بنکە تەندروستییهکان کران، پاش وەرگرتنی چارەسهری پێویست بنکە تەندروستییهکانیان جێهێشت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا