سبەینێ یاریان هەیە

راهێنەری هەڵبژاردەى عێراق: بردنەوە لە ژاپۆن بوو بە رابردوو

964+

سۆما حەکیم زادە

بڕیارە سبەینێ، کاتژمێر 2:30 خولەک، لە یارى سێیەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ئاسیا، عێراق رووبەڕوى ڤێتنام ببێتەوە، راهێنەرى شێرەکانى رافیدەینیش دەڵێت: ژاپۆن بوو بە رابردوو و چاومان لە سێ خاڵى یارییەکەى ڤێتنامە.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئەزموونیان هەیە و دەزانن سەرکەوتنیان بەسەر ژاپۆندا بۆ ئەوان و گەلی عێراق زۆر گەورەبوو، بۆیە ئەوە بوو بە رابردوو و ئێمە چاومان لە داهاتوویە و ئێستا بیر لە رووبەڕووبوونەوەی ڤێتنام دەکەینەوە.

بە وتەى کاساس، راستە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەر کردووە، بەڵام وەک دەڵێت: یارییەکەمان بەرامبەر ڤێتنام زۆر گرنکە و دەبێت زیاتر تواناکانمان پیشان بدەین، چونکە ڤێتنام بەدواى سەرکەوتندا دەگەڕێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بەبێ بەفیڕۆدانى خاڵ قۆناغى کۆمەڵەکان جێبهێڵین.

وەک ئەوەى راهێنەرى شێرەکانى رافیدەین باسى لێوەکرد، بۆ یارییەکەى سبەینی، 26 یاریزان ئامادەن بۆ یاریکردن، بەڵام وەک وتى،”من بڕیار دەدەم کێ یارى دەکات”.

لە قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى ئاسیا، عێراق دوو یارى بەرامبەر هەڵبژاردەکانى ژاپۆن و ئیندۆنیزیا ئەنجامداوە و توانیویەتى شەش خاڵ مسۆگەر بکات و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامى یارییەکەى ڤێتنام سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16 مسۆگەر کردووە.

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد

هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد