لە خانەقین
ماڵەکانی کۆمەڵگەی “ئەحبابوڵا” دەبێت چۆڵی بکەن
964+
راژان باجەلان – خانەقین
لە خانەقین کۆمەڵگەیەک هەیە پێی دەوترێت “ئەحباب اللە” بۆ ئەو خێزانانە دروستکراوە کە بێ باوک و هەژارن، بەڵام ئیدارەی شارەکە بڕیاریداوە دەست بەسەر ئەو خانوانە بگرێت، خەڵکی گەڕەکەکە گردبوونەتەوە و ناڕازین.
تا ئێستا 15 خێزان لەناو ئەو خانوانە نیشتەجێن، چەند هاوڵاتیەکی گردبوونەوەکە بۆ 964 قسەیانکردووە.