دانیشتنی دادگایە

نوێنەری کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی لە سلێمانی دەبن


ئەحمەد مستەفا

بڕیارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، نوێنەری 12 کۆمپانیا و کەسایەتی کە چەکی کیمیاییان بە “رژێمی بەعس” فرۆشتووە، نوێنەرانیان بێنە هەرێمی کوردستان و لە دادگای سلێمانی وتەیان لێوەربگیردێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە وەک هاوڵاتی لە کەسوکاری شەهیدان و برینداران سکاڵایان تۆمارکردووە، زیاتر لە چوار هەزار و 700 کەس، کە کاریگەری کیمیابارانکردن لەسەریان بە پلەی یەک و دوو هەیە تۆمارکراوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە دادگای سلێمانی کە ویستی ناوی بڵاونەکرێتەوە بە 964ی وت، ئەگەر رێکارەکان وەکخۆی بڕوا و ماوەی پیشکەشکردنی بەڵگە و زانیارییەکان لەلایەن کەسوکاری کیمیاباران درەنگ نەخرێن، ئەوا رۆژی 12.3.2024 بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا عێراقی و ئەوروپییەکان دانیشتنی دادگا ئەنجامدەدرێ.

لە دانیشتنەکەدا وتەی، نوێنەری کۆمپانیاکان وەردەگیرێ و هاوتای بەڵگەی کەسوکاری بەرکەوتووانی چەکی کیمیابارانکراوان وردبینی بۆدەکرێ، دادگا لە رێگەی دەستەی پارێزەرەکانەوە داوای لە کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووان کردووە، پەلەبکەن لە ناردنی بەڵگەکانیان، تا لە حاڵەتی قەرەبووکردنەوە سوودمەندببن.

رۆژی 13.3.2018، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له رێگه‌ی تیمێك له‌ پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بیانی تۆمار كرد، كه‌ هاوکارى “رژێمى پێشووی بەعسی”یان کردووە به پێدانى چەکى کەرەستەى چەکى کیمیایى و رۆژی 23.5.2018 یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییکردنەکە به‌ڕیوه‌چوو.