هۆکارەکەی چییە؟

دوو ساڵە یاریگا داخراوەکەی یانەی رزگاری تەواوکراوە کەچی بووەتە کەلاوە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ھۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، ماوەی دوو ساڵە کارەکانی تەواو بووە، بەڵام یانەکە سوودیان لێنەبینیووە و ھەمووی شکێنراوە بەسەریەکدا، سەرۆکی یانەکەش دەڵێت، پاسەوانی نییە.

ھۆڵەکە دەکەوێتە گەڕەکی ژاڵە لە ناحیەی رزگاری، بووە بە شوێنی کۆبونەوەی گەنجان لە شەواندا، ئاگری تێدا دەکرێتەوە و بەشێکی زۆری یاریگاکە تێکدراوە.

یادگار فەتاح، سەرۆکی یانەی رزگاری بە 964ى وت، “یاریگا داخراوەکە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە تەواو کراوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان پاسەوانیان بۆی دابین نەکرد، ئێستا ھۆڵەکە ھەمووی تێکدراوە لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە”.

ئەوەشی وت، لەسەر ئەو بابەتە سکاڵامان تۆمارکردووە، ژمارەیەک گەنج دەستگیرکراون و دۆسیەکە تائێستا لە دادگایە.

“دەرخستەمان بۆ ھۆڵەکە کردوە و چاوەڕێین پاسەوانی بۆ دابنرێت، ئەوکات دەست دەکەین بە نۆژەنکردنەوە” یادگار فەتاح وای وت.

رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە ناحیەی رزگاری دەستپێدە...

رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە ناحیەی رزگاری دەستپێدەکاتەوە