یەکێتیی پیاوان 2023ی هەڵسەنگاند

یەکێتیی پیاوان: 49 پیاو دەرکراون و 9 موچەش دەستی بەسەرداگیراوە


ئەحمەد مستەفا

یەکێتیی پیاوانی کوردستان وادەردەکەوێ دوانزە مانگی رابردوو دۆخەکەی باش نەبووبێ، ئەوەتا 619 سکاڵایان پێگەیشتووە و بۆشیان دەرکەوتووە ساڵی رابردوو، 49 پیاویان دەرکراون.

لە ماوەیەشدا موچەی 9 پیاو، لەلایەن هاوژینەکانیانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ شەممە 6.1.2023، بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، 619 سکاڵا و توندوتیژی جۆراوجۆر دژی پیاوان لە ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بە گوێرەی ئاماری یەکێتیی پیاوان بێت، 67 پیاو لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتوو، 17 حاڵەتی توندوتیژی دەروونی و سێکسی دژی پیاوان تۆمارکراون، 229 حاڵەتی تەداخولی کەسوکاریش لە ژیانی خێزانی هەبووە و 51 حاڵەتی خیانەت تۆمارکراوە.

+964صورة من منصة (شبكة):