64 یاریزان بەشداربوون

پاڵەوانیەتی بلیارد کۆتاییهات و یەکێکی دیکە لەرێیە 70 ساڵە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

چوار رۆژە لەسەر یەک پاڵەوانیەتی بلیارد لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و 64 یاریزان بە شێوازی ستانداردی جیهانی بەشداریان لە خولەکە کردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی هات.

پاڵەوانیەتی بلیارد بە سەرپەرشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بەڕێوەچوو، هەموو یاریزانەکان ناوخۆیی بوون، یاریزانی یانەکان و هۆڵەکانی هەولێر بوون.

سیستەمی پاڵەوانیەتییەکەش بە کۆمەڵە بوو بە شێوازی دەرکران بە یەک دۆڕان.

دوای رکابەرییەکی بەهێز و یارییەکی ئاستبەرز ئەیاد محەمەد پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان، پلەی دووەمیش بووە بەشی شوان مەغدید.

شوان حەسەن، سەرۆکی یەکێتی بلیاردی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “دوای ئەم پاڵەوانیەتییە، بڕیار وایە پاڵەوانیەتی سێ تۆپ بەڕێوەببەین کە پاڵەوانیەتییەکی تایبەتە و یاریزانی تایبەتی هەیە”.

بەمەست لە پاڵەوانیەتی سێ تۆپ ئەوەیە بە سێ تۆپ ئەنجام دەدرێت.

ئەم پاڵەوانیەتییە ماوەی 70 ساڵە لە هەولێر دەکرێت و 16 یاریزان لە سەرجەم ئاستەکاندا بەشداردەبن، رۆژی 20ی ئەم مانگەش دەستپێدەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بە بەشداری 180 یاریزان پاڵەوانیەتی بلیارد لە هەولێر ئەن...

بە بەشداری 180 یاریزان پاڵەوانیەتی بلیارد لە هەولێر ئەنجامدرا