دژە تیرۆر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نارنجۆک بوو درۆن نەبوو

964+

ژووری هەواڵ

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند ئەمشەو لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ دەنگێکی گەورە بیستراوە، وا بڵاوکراوەتەوە کە درۆنێک بووە، بەڵام تەقینی نارنجۆکێک بووە.

964 لەسەرەتای رووداوەکە چەند جارێک پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکان کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

ئەمشەو سەرەتای بیستنی دەنگەکەی قەڵاتی نوێ، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ 964 کرد وتیان، دەنگێکی گەورەمان بیست، تەنانەت دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانی لەراندەوە، لەزاری ئەو شایەتحاڵانە وتراوە، “درۆنێک بووە کەوتووەتە خوارەوە”.

دەزگای دژە تیرۆر دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

لە گەڕەکێکی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە

لە گەڕەکێکی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە