30 بۆ 35 دار بەڕوو بڕاونەتەوە. فۆتۆ: پۆلیسی ژینگەی سلێمانی
بە بلدۆزەر
“سێ تێكده‌ری ژینگه ده‌ستگیر كران”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە سنووری گوندی کلکە سماقه‌ی سەر بە قەزای دوکان سێ سەرپێچیکار دەستگیر کران، كه ده‌گوترێت خه‌ریكی هەڵکەندنی دار و تێکدانی سروشت و ژینگە بوون.
پۆلیسی ژینگه و دارستانی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13.12.2023 رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانیان له بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان، له سنووری گوندی کلکەسماقهی سەر بە قەزای دوکان، شه‌وی رابردوو چوونه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌ك، كه ته‌خت كراوه
و ژمارەیەک دارى سروشتى تەمەن جیاوازی تێدا هەڵکەندراوە و شکێنراوە، کە نزیکەی 30 تا 35 دار بەڕوو بوون ، كه لەو کاتەدا هیچ کەسێک لەوێدا نه‌بینراوه، به‌ڵام زانراوه كاره‌كه به بلدۆزه‌ر كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، “مەفرەزەکە بە شێوەى نهێنى مانەوە تا لە بەرەبەیان و کاتژمێر 06:00 توانیان کەسێک کە شۆفێرى بلدۆزەرەکە بووه، دەستگیربکەن و دواتر هەریەک لە سەرپەرشتیاری كاره‌كه و خاوەنی زەوییەکەش دەستگیرکران”.
“پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوه و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”، پۆلیسی ژینگه و دارستانی سلێمانی وا ده‌ڵێت.
ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ له گوندی رێژنه دار به‌ڕوویه‌ك بڕاوه‌ته‌وه و سووتێنراوه، كه ته‌مه‌نی زیاتر له 100 ساڵ بووه.