راوانەى بەغداد دەکرێتەوە
لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکى دزى لە سلێمانى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە بەغداوە ئۆتۆمبێڵێکی دزی بوو هێنابووی بۆ شاری سلێمانی.
دواى ئەوەى هاوڵاتییەک لە پۆلیسى سلێمانى سکاڵاى تۆمارکرد کە لە بەغداد ئۆتۆمبێلەکەى لێ دزراوە و گومان دەکات بەرەو سلێمانى هێنابیان، ئەمڕۆ هەینى 8.12.2023 پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەى راگەیاند.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دواى لێکۆڵینەوە، توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
تۆمەتبار بەپێی مادەی 444 راگیراوەو دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شاری بەغداد دەکرێتەوە ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی.