چه‌ند فه‌رمانێكی گرتنی هه‌یه
له ئاكرێ تۆمه‌تباره و له سۆران ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی ئاكرێ رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكی داواكراویان له سۆران ده‌ستگیر كردووه و راپێچی لێكۆڵینه‌وه كراوه.
پۆلیسی ئاكرێ بڵاویكرده‌وه، نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی سیپه له ئاكرێ، به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران – به‌شی نه‌هێشتنی تاوان، توانیویانه تۆمه‌تبارێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، كه خه‌ڵكی ئاكرێیه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كه چه‌ند فه‌رمانێكی گرتنی هه‌یه و چه‌ند كه‌یسێكی هه‌یه و له چه‌ند دادگایه‌ك داواكراوه.
پۆلیسی ئاكرێ ئاماژه به جۆری كه‌یسه‌كانی تۆمه‌تباره‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێن، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامه.