په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی پێشووى یه‌كێتى پێشنیار ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى یه‌كێتى و پارتى بكرێت، نه‌ك لیژنه‌و لیژنه‌كارى پێكبهێنن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان، ده‌شڵێ “پێویسته پارتى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكات”.
حه‌سه‌ن ئاڵى ئه‌حمه‌د، په‌ر‌له‌مانتارى یه‌كێتى له خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، به +964ـی راگه‌یاند، پێویست ناكات له‌نێوان یه‌كێتى و پارتییدا، كات به دروستكردنى لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى ئاست نزم به‌فیڕۆ بدرێت، لە کاتێکدا هەردوولا دەزانن چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ته‌نیا به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كاك مه‌سعود و كاك بافڵ دەبێت.
حه‌سه‌ن ئاڵى ئه‌حمه‌د وتیشی، “پێویست بە هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى، ئه‌گه‌ر نیه‌تى هه‌ردوولایان بۆ رێككه‌وتن و خزمه‌تكردنى هه‌رێمی كوردستان پاك نه‌بێت، دەبێت بارزانی و تاڵەبانی کۆببنەوە”.
ناوبراو به‌پێویستى ده‌زانى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌نگاوى زیاتر بنێ و نیه‌تى له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان و هه‌موو حزبه‌كانى تر ئاشكرا بكات، و هەنگاوی جدی بنێت، ئه‌وەش بۆ خه‌ڵك و حزبه‌كان روونبكاته‌وه كه حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نیا موڵكی ئه‌و نییە.