ئەگەر مەرجەکانت تێدایە سیڤى بنێرە
پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆ رادەگەیەنرێت
+964
وریا فەتاح
پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى رادەگەیەنرێت و هەرکەسێکیش مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت سیڤییەکەى بنێرێت.
پۆستەکان بۆ سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکییەکانە، لە چواچێوەى رێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، بۆ یەکەم جارە رادەگەیەنرێت.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا داوا دەکات، هەرکەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، تا رۆژى 14.12.2023، لە رێگەى ئەم بەستەرەوە سیڤییەکەى بنێرێت.
مەرجەکان بۆ هەردوو پۆستەکە بەم شێوەیەیە:
1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
4- خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.