لە سێمێل

قوتابییەک لە ناو قوتابخانەکەی کوژرا

964+

زەید کۆچەر

بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک کە خوێندکارە و پۆلی 11ـەی ئامادەییە لە قەزای سێمێل لەلایان کەسێکەوە کوژراوە.

حەسەن چەلەبی بەڕێوەبەری پەروەردەی سێمێل بە 964ـی وت، ئەو گەنجە قوتابییە کوژراوە پۆلی 11ـەیە لە قوتابخانەی نەتەوەی کوڕان لە قەزای سێمێل

وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و تا ئیستا نازاندرێت هۆکاری کوشتنەکەی چیبووە.

شایەتحاڵێک کە هاوڕێ تەلەبەی ئەو خوێندکارەبووە بۆ 964 وتی، “بوکژەکەش هەر لە هەمان پۆل بووە و لە ناو پۆلەکەیاندا و لە قوتابخانە بە دەمانچە ئەو گەنجەی کوشتووە”.

مامۆستایەکی ئەو قوتابیانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ 964 وتی، ئەو دوو  قوتابییە هاوڕێی یەکتر بوون و پێشتر دەمەقاڵێکیان هەبووە.

وتیشی، لە وانەی دووەمدا قوتابییەکیان دەمانچەکەی دەرهێناوە و فیشەکێکی ناوە بەسەری ئەو قوتابییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەر لە ناو قوتابخانەکەش بکوژەکە دەستگیر کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی