شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا
عێراق و تورکیا خەریکی رێککەوتنێکن لەسەر دراوی بیانی
964+
ژووری هەواڵ
سبەی شاندێکی باڵای عێراق دەچێتە تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی بیانی دەکەن، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، ئاسانکاری دەکرێت بۆ بەکارھێنانی کارتی بانکی بۆ دانیشتووانی عێراق و گەشتیاران لە بانکەکانی تورکیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023، ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا لە رێگەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی بیانی جیاجیا و ھەماھەنگی گومرگی تاوتوێ دەکرێن.
بڕیارە هەردوولا ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لە بارەی ئەو دۆسیانە واژۆ بکەن.
شاندەکەی عێراق پێکدێت لە سێ لێپرسراوی بانکی ناوەندی، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران و 12 بەڕێوەبەری سەر بە بانکەکانی عێراق.
پێشتریش لە سەرەتای ئەم مانگەدا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد و رایگەیاند دەیەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق رێکبخاتەوە.