پۆلیسی پێنجوێن به‌دواى داربڕەکانن
له‌دوورترین گوندى هه‌رێم كه‌سانى نادیار داریان بڕیوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوو شوێنى جیاوازى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن كه‌سانى نه‌ناسراو چه‌ندین داریان بڕیوه، پۆلیسی دارستانیش به‌داویانه‌وه‌ن، ده‌ستگیریان بكه‌ن.
له گوندى شایه‌ن و مشیاوى له سنوورى ناحیه‌ى گه‌رمك له سپى كانى و شایه‌نى كۆن داره‌كان بڕاون.
964 ڤیدیۆی بڕینى داره‌كانى ده‌ستكه‌وتووه و ده‌بیندرێت داره‌كان به‌ته‌مه‌نن.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن دواى به‌دواداچوونیان بۆ شوێنى رووداوه‌كه، بڕینى ئه‌و دارانه‌یان بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به 964ـى وت “له دوو شوێنى سنوورى گوندى شایه‌ن و مشیاوى نزیكه‌ى 50 دار له‌لایه‌ن كه‌سانى نادیاره‌وه بڕاونه‌ته‌وه”.
ئه‌و شوێنه كه‌تووه‌ته سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێران و به دوورترین گوندى هه‌رێم له‌و سنووره داده‌ندرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانیان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن و راده‌ستى دادگایان ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ته‌نیا له سنوورى ناحیه‌ى گه‌رمك سێ حاڵه‌تى دیكه‌ى داربڕین له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو، به‌قسه‌ى پۆلیسی دارستان هه‌ندێكیان گیراون و هه‌ندێكیش نادیارن.