وێنەی یەکێک لە شوێنەوارەکان. فۆتۆ: ئاژانسی دەنگوباسی عێراق
لای ژنێک بووە
عێراق چوار شوێنه‌واری میزۆپۆتامیای له به‌ریتانیا وه‌رگرته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی چوار پارچه شوێنەواری لە بەریتانیا راگەیاند، کە مێژووەکەیان بۆ شارستانیەتی ” میزۆپۆتامیا” دەگەڕێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن بەردەوامە بۆ بەدواداچوون بۆ شوێنەوارە کۆنەکان لە دەرەوەی عێراق و کارکردن بۆ وەرگرتنەوەیان، بە هاوکاری لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باڵێۆزی عێراق چوار پارچه شوێنەواری به‌ده‌ست گەیشتووه، کە پێکهاتبوون لە سێ مۆر و تابلۆیەکی شوێنەواری.
وتیشی، مێژووی چوار پارچه شوێنه‌واره‌كه دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا لە دەوروبەری ساڵی 2000 پێش زایین بۆ ساڵی 600ی زایینی.
به قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ژنێکی بەریتانی ئەو مۆرانەی رادەستی باڵێۆزی عێراق كردووه له له‌نده‌ن، كه ئه‌ویش لە باوکیەوە بە میرات بۆی ماوه‌ته‌وه، جگه له‌وه باڵیۆزخانەکە شوێنەوارێکی دیکەی لە مۆزەخانەی به‌ریتانیا وەرگرتووەته‌وه، کە پارچەیەکە لە دیوارێکی شوێنەواری.