دوو هاوسەری بەناوبانگی عەرەبی جیابوونەوە

964+

ژووری هەواڵ

“سوپاس بۆ خودا بە فەرمی دوای چوار ساڵ هاوسەرگیری جیابووینەوە و خودا خێر بێنێتە رێگای هەریەکێکمان”.

ئەمە وتەی ئەکتەری شۆخوشەنگی میسری هەنا زاهیدە لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی دوای جیابوونەوەی لە ئەکتەری بەناوبانگ ئەحمەد فەهمی
چیرۆکی دوانەیەکی هونەری عەرەبی بەم شێوەیە کۆتایی هات.

دونیایەک خەرجی و ئاهەنگی شاهانە بۆ چەند ساڵێکی کەم پێکەوە ژیان لەو هاوسەر گیرییەدا کراوە.

ماوەی چەند مانگێکە لە سۆشیال میدیای عەرەبی و میدیا میسری باس باسی جیابوونەوەی ئەم دوانەیە، بەڵام دەڵێن شاردوویانەتەوە لەپێناو سەرکەوتنی فیلمەکەیان “مستەر ئێکس” کە پێکەوە رۆڵیان تیدا گێراوە

نمایشی فیلمەکە کۆتایی هات و جیابوونەوەشیان بووە فەرمی.