لیستێکی نوێ بڵاوکرایەوە

302 خاوەن زەوی لە گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

لیستێکی نوێی قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری بڵاوکرایەوە کە ناوی 302 کەسی تێدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.11.2023، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری بڵاوکردەوە و دەڵێت، 302 کەسی دیکە ناویان بۆ وەرگرتنی قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆری هاتووەتەوە و دەتوانن رۆژی یەکشەممە 19.11.2023 سەردانی بەشی موڵکایەتی شارەوانی بکەن.

شارەوانی هەولێر دەشڵێت، “بۆ زانیاری گشت لایەک لە هەفتەی داهاتوودا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر خشتەیەکی دیکەی ناوەکان بڵاو دەکاتەوە”.

لیستەکە بە ژمارە 2013 دەستپێدەکات و 2315 کۆتایی دێت.

گوندی كۆری له‌ ساڵی 2014 به‌ پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوو لە پێنج هه‌زار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی هه‌زار و 200 لەو خانووانە دابەش کران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.

ئەمانە لیستی ناوی ئەو کەسانەیە کە ئاگادار کراونەتەوە:

شارەوانیی هەولێر ناوی 437 خاوەن زەوی گوندی کۆری بڵاوکرد...

شارەوانیی هەولێر ناوی 437 خاوەن زەوی گوندی کۆری بڵاوکردەوە