مۆڵەتی پێنج رۆژت هەیە

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت دووکەڵ دەکات چاکیبکەوە تا دەستیبەردا نەگیراوە

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی هەولێر لەدوای پێنج رۆژی دیکە رێکارەکانی تووند دەکات بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی کە دووکەڵ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان دەنێرن بۆ پشکنین، بەڵام هەندێکیان دووکەڵ و گازی ژەهراوی دەکەنە ژینگەوە و بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە.

“ئەمە کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان و دەبێتە هۆی زیادبوونی گازە ژەهراوییەکان لە ژینگەی شاری هەولێردا”، فازڵ حاجی وای وت.

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریداوە تاوەکو 20.11.2023، واتە تاوەکو پێنج رۆژی دیکە مۆڵەت بدات بە شۆفێرەکان کە ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەنەوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لەدوای ئەو وادەیە دەستکراوە دەبن کە لە رێگەی مەفرەزەکانیانەوە دەست بگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا و خاوەنەکانیان ناچار بکەن بە چاککردنەوە.

لەدوای دەستبەسەرداگرتن، “ئەو شۆفێران دەبێت لەدوای چاککردنەوە بچن سەردانی سەنتەرەکانی PVI بکەن و لەوێ بەڵگەنامە بهێنن کە ئۆتۆمبێلەکەیان چاککراوەتەوە، ئینجا دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی”، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێت.

کرێی تاکسی فڕۆکەخانەکان چوار هێندەی تاکسی ناو شارە

کرێی تاکسی فڕۆکەخانەکان چوار هێندەی تاکسی ناو شارە