لەمساڵدا لەو سنوورە 36 کەس دەستگیرکراون

بیر هەڵکەنێک لە پێنجوێن بەخۆی و ئامێرەکەیەوە دەستبەسەرکران

964+

توانا نەقی

لە پێنجوێن هاوڵاتیەک دەستگیرکراوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی بیرلێدان بووە، هەر خۆی نا ئامێرەکەشی دەستیبەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە، لە سنووری گوندی نزارە.

دەشڵێت، دەستیش گیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و مۆلیدەیەکی کارەبایی.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و رەوانەی دادوەر کراوە بۆ لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵی.

لە پێنجوێن و لە ماوەی ئەمساڵدا 36 کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر 29 ئامێری بیرهەڵکەندندا گیراوە، ئەوە ئاماری پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای پێنجوێنە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 لەو بەڕێوەبەرایەتییەوە دەستیکەوتووە، لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا بەوەی ئەمڕۆوە شەش کەس دەستگیر کراون و پێنج ئامێری بیرهەڵکەندنیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە پێنجوێن 35 کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون

لە پێنجوێن 35 کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون