بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ چیت پێدەڵێت؟

+964

بە کورتی پێشبینی بورجەکانیتان پێدەڵێم، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 5 نۆڤەمبەر.

کاوڕ
لەرووی پیشییەوە بارودۆخەکە لەبارە و هەواڵی باش دەبیستیت و رێگاش مەدە کەس دەستوەربداتە بڕیارەکانتەوە، ئەگەر لایەنی سۆزداریت باش نییە باشترە خۆشەویستەکەت نەبینیت.

گا
کەمێک بارودۆخی پیشەییت باش نییە گومانت لە هەندێک بابەت هەیە و پەلەمەکە لە بڕیاردان، وەفا و دڵسۆزیت پەیوەندیت باشتر دەکات لەگەڵ خۆشەویستەکەت و پەیوەندیەکە جێگیر دەبێت.

دووانە
کارەکانت باش بەڕێوەدەچێت و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت و دەگەیت بە ئامانج، باشترە لەرووی سۆزدارییەوە ئاگاداربیت و لەخۆتەوە بڕیار لەسەر بەرامبەرەکەت نەدەیت.

قرژاڵ
پشتیوانی چواردەورەکەت لە کارەکەت یارمەتیدەرە و لەرووی داراییەوە قازانج دەکەیت، بەبێ دوودڵی باشترە چارەسەری کێشە خێزانی و سۆزدارییەکانت بکەیت.

شێر
بەخت یاوەر دەبێت لەرووی فەلەکییەوە مانگ لە بورجی تۆدا دەبێت و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێش چوونت لەرووی پیشەییەوە، ناکۆکیەکانت زیاتر دەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت دوور لەوەی چاوەڕێت دەکرد.

فەریک
دوورکەوەرەوە لە دروستکردنی ناکۆکی لە کارەکەت و هەنگاوەکانت راست بکەرەوە لەرووی پیشەییەوە، گومانەکانت دەڕەوێتەوە و ئارام دەبیتەوە لەرووی سۆزدارییەوە .

تەرازوو
دڵخۆش دەبیت و هەست بە وزەیەکی باش دەکەیت لە کارەکەت و هەموو هەنگاوەکان بە ئارەزووی تۆ دەبێت، خۆشەویستەکەت دەروونی نائارامە و دوورکەوەرەوە لە رەفتارێک کە شەرمەزاری بکات.

دووپشک
لایەنی پیشەییت جێگیرە و هەست بە دڵنیایی دەکەیت بەڵام ئەگەر پێویست بە هاوکاری بوو ئاساییە لە هاوپیشەیەکت داوا بکەیت و هەستیار مەبە، رەنگە بەمزوانە بکەویتە پەیوەندیەکی سۆزداری نوێیەوە.

کەوان
رۆژێکی زۆر باش دەبێت لەرووی پیشەییەوە و چانسی زێڕین دێتە بەردەمت، ناکۆکیە سۆزدارییەکانت کۆتاییان دێت و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسایی دەبێتەوە.

گیسک
رۆژێکی پڕ لە چالاکی دەبێت لەرووی پیشەییەوە و ئەوەی داواکراوە ئەوە جێبەجێ بکە و بیرکردنەوەکانت ئاڵۆز مەکە، خۆت زاڵ مەکە بەسەر خۆشەویستەکەتدا و خۆپەرستانە رەفتار مەکە.

سەتڵ
رۆژێکی قورس و ماندووکەر دەبێت و هەندێک بابەت لەرووی پیشەییەوە کێشەت بۆ دروست دەکات، بەڵام ئاگاداربە عینادی و بیرکردنەوەی سلبی باش نییە، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت خۆشەویستیت نوێ دەکەیتەوە و گرژییەکان کەم دەبێتەوە.

نەهەنگ
بەخت یاوەرت دەبێت هەواڵی باش لە رووی پیشەییەوە دەبیستیت و چاوەروانی هەندێک گۆڕانکاری بە، باشترە خۆڕاگر بیت و هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت لە بارێکی جێگیردا بهێڵیتەوە.