رۆدریگۆ گۆس. فۆتۆ: ماڵپەڕی ریال مەدرید
ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت
رۆدریگۆ نوێی ده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌ستی رۆدریگۆ گۆسی هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی یانه‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه به قسه‌ی فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه.
رۆدریگۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2025 كۆتایی دێت، به‌ڵام به گرێبه‌سته نوێیه‌كه، تا هاوینی 2028 هه‌ر له یانه‌ی شاهانه ده‌مێنێته‌وه.
فابریزۆ ده‌ڵێت، ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نوێكردنه‌وه گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
رۆدریگۆ ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باش هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له دوو وه‌رزی رابردوو رۆڵێكی گرنگی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید هه‌بووه، به تایبه‌تی له چامپیۆنزلیگدا.
رۆدریگۆ تا ئێستا 39 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه 33 ئه‌سیستیشی كردووه له كۆی 179 یاری، كه بۆ تیپه‌كه‌ی كردووه.