هێشتا مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە هەیە

سێ کۆگای ئالیک لە هەولێر سووتان

964+

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەکی ئالیکی کشتوکاڵی لە گوندی منارەی هەولێر دروست بوو، بەرگری شارستانی دەڵێت، تەنیا زیانی مادی هەبووە و دوو تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنەکەن بۆ مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە.

کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئاگرەکە بەر لە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووە و سەرباری ئەوەی کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هێشتا دوو تیمیان لەو جێگەیە جێهێشتووە چونکە مەترسی سەرهەڵدانەوەی هەیە.

بەرگری شارستانی دەڵێت، تا ئێستا لێکۆڵینەوەکەنیان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە وهێشتا مەترسی سەرهەڵدانەوەشی هەیە.

وتیشی، شەش تیمی بنکەی بەرگری شارستانی بەشدار بوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە و 25 تانکەر ئاویان بەکارهێناوە و جگە لە سووتانی ئالیکەکان ئامێرێکی زۆر لە کۆگاکادا بووە تراکتۆرێکی کشتوکاڵێش سووتاوە، ئەوانی دیکەیان رزگار کردووە.

رووبەری هەریەکێک لەو کۆگایەنە زیاترە لە 2000 مەترە.

ئاگر هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی 2022ی هەولێر بووە

ئاگر هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی 2022ی هەولێر بووە