“ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ڕه‌شه له پیشه‌ی سه‌ڕاجی ده‌كات”
964+
ئاودێر عومه‌ر – سلێمانی
كاری سه‌ڕاجی و بازاڕی سەڕاجەکان، یەکێکە لە بازاڕە کۆنەکانی سلێمانی و مێژوویەکی پیشەوەری هەیە، به‌ڵام پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیان ته‌نگی به‌م پیشه‌یه هه‌ڵچنیوه و ده‌یان پیشه‌وه‌ری ئه‌م بواره‌ش وازیان له كاره‌كه‌یان هێناوه.
حاجی عوسمانی حاجی ساڵحی سەڕاج، ئێستا تەمەنی 80 ساڵە، ئه‌و بۆ 964+ دەڵێت، “باوکم و باپیریشم لەم بازاڕەدا سەڕاجییان کردووە، لە تەمەنی حه‌وت ساڵیمەوە لەم بازاڕەدام”.
مێژووی بازاڕی سەڕاجەکان له سلێمانی دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی سەدەیەک له‌مه‌وبه‌ر، حاجی عوسمانیش وتی، “ئەوکاتەی باوکم و باپیرم زینیان دروست ده‌کرد، ئۆتۆمبێل نەبوو، خەڵک لە گونده‌كانه‌وه بە سواری ئەسپ و وڵاخ ده‌هاتن و له لای ئێمه قایش و زینیان بۆ وڵاخەکانیان دروست ده‌کرد، ئیشوکارمان زۆربوو، چونکە خەڵک زۆربه‌ی ئاژەڵدار بوون، پیادەکانیش ئەسپ و وڵاخیان هه‌بوو”.
بازاڕی سەڕاجەکان پێشتر کاری دەستی وەک دروینی زین، ئاسنگەر و خومچەکان و کاری دارتاشی تێدا كراوه، سەرەتا 12 دوکان بووە، دواتر بوون بە 40 دوکان.
لوقمان حەسەن، یەکێکی دیكه‌یه لە خاوەن دوکانە کۆنەکان، ئه‌و باسی لەوەکرد، بەهۆی تەکنەلۆژیاوە کاری دەستی بەرەو لەناوچوون ده‌چێت، لە ناو سەڕاجەکاندا کەم کەس هەیە کاری دەستی بکات، ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ی ئێستا له بازاڕدا هه‌ن، زۆریان له وڵاتانی دەرەوە دێن.
وتیشی: “به‌شێكی زۆری پیشەوەرانی ئه‌م بازاڕه زۆربەیان وازیان لە پیشەکانیان هێناوه”.