لەسەر ئەرکی خۆی
تەقینی تایەی پاسکیلەکەی وایکرد ئەو کارە بکات
964+
محەمەد عەلی – پشدەر
گەنجێک ماوەی دوو رۆژە لەسەر ئەرکی خۆی چاڵەکانی پردی ژاراوە لە قەزای پشدەر چاک دەکاتەوە.
خالید عومەر دانیشتوی شاری قەڵادزێیە و بە 964ـی وت، ” دەمێکە ئەو چاڵانە لەو رێگایەدا هەن و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلی شۆفێران دەگەیەنن.
خالید چیرۆکی دەستپێکردن بە پڕکردنەوەی تاسەکان بەم شێوە دەگێڕێتەوە، “من خۆم پاسکیلسوارم، رۆژێک لە دەربەندەوە دەهاتمەوە لە یەکێک لەو تاسانەم دا و هەردوو تایەی پایسکیلەکەم تەقین، منیش بڕیارم دا پڕیان بکەمەوە، لە قەڵادزێوە تا دەربەند لە بەرنامەمدایە بەپێی توانا چاکیان بکەمەوە
وتیشی، لەسەر ئەرکی خۆم ئەم کارەدەکەم و ئامانجم لەم کارە ئەوەیە بتوانم ببمە هۆکارێک رووداوی هاتوچۆ کەمبێتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست نەبێت.
ئەو گەنجە دوو رۆژە دەستی بەو کارە کردووە و دەڵێت، بەردەوام دەبێت بە پێی توانای خۆی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی