لە حەوزی ئاو
لە کەلار منداڵێک خنکا
964+
پێشەوا محەمەد
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لەناو حەوزێکی ئاوی باخێکی کەلار خنکاوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەسوکاری منداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی کەلارن و سەردانی ئەو باخەیان کردووە، کە لەسەر رێگای گوندی سەید خەلیلە.
وتوشیەتی، “لەناو باخەکە حەوزێکی ئاو هەبووە و منداڵەکە شەوی رابردوو کەوتووەتە ناوییەوە و گیانی لەدەست داوە”.