دوای شەڕەکەی ئەمڕۆ
دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک بازگەی مەخمور بۆ هەولێر داخرا ئێستا کراوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 دوای شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بازگەی مەخمور داخرا و رێگە بەکەس نەدەدرا لە مەخمورەوە بێت بۆ هەولێر یان بەپپێچەوانەوە، بەڵام ئێستا ئەو بازگەیە کراوەتەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.
هاوڵاتیەکی دانیشتووی قەزای مەخمور بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، چەند کەسێکی خانەوادەکەی ئێمە بەنیازبوون بگەڕێنەوە هەولێر، بەڵام ئەو هێزەی لەبازگەکەیە پێیان وتوون بگەڕێنەوە و رێگەیان نەداوە.
964 قسەی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەکی ناو مەخمور کردووە، ئەوان وتیان ئێستا رەوشی بازگەکە ئاسایی بوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەچیای قەرەچوغ شەڕ لەنێوان هێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بوو، تا ئێستا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.
راگەیەندراوێکی ئەمنی سوپای عێراق ئاماژە بەبرینداربوونی شەش سەربازی سوپای عێراق دەکات و دەڵێن برینی دووانیان سەختە.