10 مه‌تر و نیوە
قولهڕهشهكهى ده‌شتى كۆیه 55 دۆنم به‌راو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ده‌شتى كۆیه، پۆندێكی ئاو له ته‌واوبووندایه و جگه له‌وه‌ى ئاژه‌ڵداره‌كان سوودی لێده‌بینن، 55 دۆنم زه‌وى كشتوكاڵیش به‌راو ده‌كات.
پۆنده‌كه ناوى “قوله‌ڕه‌ش”هو كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى له قه‌زاى كۆیه.
به‌رزى پۆندەکە 10 مه‌تر و نیو و توانای گلدانەوەی 160 هه‌زار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
هه‌ڵگورد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى به 964ـى وت، کارکردن لەو پۆنده بە باشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا زیاتر لە 60%ـى کارەکانی تەواو بووە.
وتیشی “بە تەواوبوونی، سوودی دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بەراوکردنی نزیکەی 55 دۆنم زەوی لە سنوورەکە”.
باسی له‌وه‌ش كرد، بودجه‌ى ته‌رخانكراو له‌لایه‌ن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بۆ پۆنده‌كه 605 ملیۆن و 750 هه‌زار دیناره و بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری کۆیەش سەرپەرشتی و چاودێریی ده‌كات و کۆمپانیای مامەندیش جێبەجێی دەکات.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى، بۆ سنووره‌كه‌ى سێ پۆندی دیكه‌ش ئاماده‌ن و دیزاینیان ته‌واو كراوه، پۆندێكیشان به ناوى “قول قول” پڕبووه‌ته‌وه و بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه خاوێن بكرێته‌وه.
له سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى، خه‌ڵكه‌كه جگه له كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ، ماسیش به‌خێوده‌كه‌ن و په‌ره‌شیان به بوارى گه‌شتیاری داوه، به تایبه‌تیش ئه‌و گوندانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زێى بچووك.