وەڵامەکە لای بەرگری شارستانییە
ئەگەر ئاگر لە جەستەت بەربوو چی دەکەیت؟
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرگریی شارستانیی هەولێر، چوار هەنگاو دەخاتە پێش چاوی هاوڵاتیان کە کاتێک ئاگرکەوتنەوە روودەدات و جلوبەرگ و جەستەیان ئاگر دەگرێت، چۆن بتوانن خۆیان لە سووتان دەرباز بکەن.
بۆ ئەو هەنگاوانە، بەرگریی شارستانیی پارێزگاکە، ئاماژەی بەوەکردووە، هونەری بنبڕکردن و لە ناوبردنی ئاگر لە کاتی گڕگرتنی جلوبەرگی یان سووتانی جەستەیان دەکرێت بە چوار قۆناغ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت.
یەکەم هەنگاو: نەشێوان و ئاڵۆز نەبوون
دووەم هەنگاو: رانەکردن بۆ هیچ لایەک
سێیەم هەنگاو: خۆ خستنە سەر زەوی “سەرپشت” بە شێوەی درێژی ژمارە یانزە.
چوارەم هەنگاو: خۆ غلۆرکردن و هەڵگێرانەوەی خێرا بە ڕاست و چەپدا بۆ دابرینی ئاگرەکە.
بەرگری شارستانیی هەولێر لە بڵاوکراوەکەیدا و لە ئەژماری فەرمی خۆی، هۆکاری ئەو رێگە چارەیەی ئەوە گێراوەتەوە، کە هەموو ئەو هەنگاوانە بۆ كەمکردنەوەی ئۆکسیجنن لەسەر ئاگرەکە بە مانای دابڕین و داپۆشین و ساردکردنەوە.
پێشتر، کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ـی وت، ” لە نۆ مانگی ئەم ساڵ، 298 ماڵ لە هەولێر سووتاون، رووداوەکان لە %40 یان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەشێکی دیکەی بەهۆی نەبوونی مەرجی دڵنیایی و خۆپارێزی تەقینی بتلی غازی ماڵانەوە بووە.