بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا پچڕابوو

کارەبای نیشتمانی 10 گوندی ناحیەی شێروان مەزن چاککرایەوە

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

زیاتر لە 10 کاتژمێر بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە، کارەبای نیشتمانی زیاتر لە 10 گوندی ناحیەی شێروان مەزن بڕابوو، لەلایەن چەند تیمێکەوە چاککرایەوە.

ئێوارەی رۆژی هەینی، بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەی کارەبای نیشتمانی ناوچەکە بە هاوکاری تیمێک، کارەبای نیشتمانی ئەو گوندانەیان چاککردەوە.

ئەو گوندانەی لە ناحیەی شێروان مەزن کارەبای نیشتیمانیان بڕابوو هەریەکە لە گوندەکانی لێرە، سنونێ، سێلکێ، سپیندار، کوران، گويزی، توفکرکە، بنڤی،
دزو و سومێ بوون.

سەدیق لێرەیی، هاوڵاتی گوندی لێرە بە 964ی وت، دوێنی تیمێکی چاککردنەوەی کارەبا ، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر کارەبای ناوچەکەیان چاککردەوە.

ئەو هاوڵاتیە ئەوەش دەڵێت، “پێشووتر چەندینجار سنووری گوندەکەمان لەلایەن فرۆکەی تورکی بۆردومان کراوە و زیان بەر کارەبای ناوچەکە کەوتووە”.

بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 هەریەکە لە تیمەکانی کارەبای مێرگەسوور و سۆران کاریان لە چاککردنەوەی کارەبای ئەو ناوچانە کردووە، وەفا سەیدخان بەرێوەبەری کارەبای سۆران ئەو زانیاریەی پشتڕاستکردەوە.

لە شێروان مەزن کارەبای 10 گوند بڕاوە

لە شێروان مەزن کارەبای 10 گوند بڕاوە