مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ناپۆلی ئه‌ركی قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان، به‌هێزترین یاری له ناپۆلیی ده‌بێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌ركێكی قورس‌دا له ئیتالیا به‌رامبه‌ر ناپۆلی یاریی ده‌كات، كه به‌هێزترین یاریی ئه‌مشه‌وه و كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كات، كه هه‌ر له‌و كاته‌دا یاریی دیكه‌ش ده‌كرێن.
مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ گالاته‌سه‌رای، كۆپنهاگن و بایرن میونشن، ئینته‌رمیلان و بێفیكا، هه‌روه‌ها لانس میوانداریی ئارسیناڵ ده‌كات و یاریی ئایندهۆڤن و سێڤییا له ئیسپانیا ده‌كرێت.
هاوكات كاتژمێر 07:45 خولهك دوو یاری زووتر به‌ڕێوه‌ده‌چن، رێدبوڵ سالزبۆرگ و ریال سۆسیداد، هه‌روه‌ها یۆنیون به‌رلین و سپۆرتینگ براگا.