تووشبوون به كۆلێرا له هه‌ولێر به‌ره‌و هه‌ڵكشانه
964+
شیراز عه‌بدوڵا
لە سەرەتای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا 221 حاڵەتی په‌تای کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکراوە و ژمارەی تووشبووان بەرەو زیادبوون دەڕوات.
دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئه‌مڕۆ لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 221 حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە شاری هەولێر تۆمار کراون.
دەرکەوت ئاوی سیتیەکان خاوێن نییە و کۆلێراش لە هەڵکشاندایە
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بە هەماهەنگیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت رێکارە تەندروستییەکان گیراونەتەبەر.
د. بێریڤان عەدنان بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت “20% حاڵەتەکان نیشانەیان هەیە، 80 % حاڵەتەکان نیشانەیان نییە، هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لە نێو منداڵاندا نەدۆزراوەتەوە .
به پێی زانیارییه‌كانی 964 لە هەفتەی داهاتوو بڕیارە کۆبوونەوەیەکی باڵا لە پارێزگای هەولێر بۆ چارەسەرکردنی ئه‌م كێشه‌یه ئەنجام بدرێت، هەر رێکارێکی تازە هەبێت دەیگرنەبەر.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا