نەیمار و دەستگیرانەکەی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“نه‌یمار خیانه‌تی كردووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جارێكی دیكه نه‌یمار سه‌ری خسته ناو كێشه و له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی نێوانیان به‌ره‌و ناخۆشی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه نه‌یمار له ئیسپانیا له یانه‌یه‌كی شه‌وانه دوو كچی له‌گه‌ڵدایه.
نه‌یمار دوای یه‌كسانبوونی یانه‌ی هیلالی سعودی له‌گه‌ڵ نافباخوری ئۆزبه‌كستانی له چامپیۆنزلیگی ئاسیا، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، له‌ولاشه‌وه ده‌زگیرانه‌كه‌ی پۆستی كردووه و ده‌ڵێت ئاگام لێیه نه‌یمار چی كردووه و سه‌رم سوڕماوه.
برۆنا بیانكاردی ده‌زگیرانه‌كه‌ی نه‌یمار و ئێستا دووگیانه، رایگه‌یاندووه، جاری ته‌نیا بایه‌خ به دووگیانییه‌كه‌ی ده‌دات و دوایی حیساب له‌گه‌ڵ نه‌یمار ده‌كات.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووته‌وه، هی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره، به‌ڵام تازه بڵاوبووه‌ته‌وه و قوڕێكی خه‌ست بۆ نه‌یمار گیراوه‌ته‌وه.