پلەکانی گەرما کەمێک روو لە بەرزییە

964+

پەرستۆ ساڵح

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و سبەینێش بەرزتر دەبێتەوە .

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما روو لە بەرزییە و سبەینێش بەرزتر دەبنەوە، بەرزترین پلەش گەرمیانە کە 41ـە و حاجی ئۆمەرانیش بە 24 پلە نزمترینە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 20.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆیە ( 10 – 15) کم /ک دەبێ.
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.

سبەى پێنج شەممە 21.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 10– 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى