یونامی: ئیدانەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین

+964

عادل کانەبی

ئەوەی تا ئێستا لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتە...

ئەوەی تا ئێستا لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەیزانین

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و داوا دەکات رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.9.2023 نەتەوە یەکگرتووەکان لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس “تویتەری پێشوو” سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەتیی کشتوکاڵی کرد و داواشی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێگەی دیپلۆماسی بگیرێتەبەر و رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت.

دەوروبەری کاتژمێر 4ـی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە کتوپڕ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی عەربەت هات، کە وەک فڕۆکەخانەیەکی کشتوکاڵی ناسراوە، دواتر دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە و چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەخانەی عەربەت لە شاری سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردمانکراوە، کە لە ئاسمانی تورکیاوە هاتووەتە خاکی عێراق و بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆر و برینداربوونی سێیانی دیکە.

فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەوێتە ناحیەی عەربەت، کە تەنیا 23 کیلۆمەتر لەناو شاری سلێمانییەوە دوورە، ئەگەر بە ئاسایی بە سەیارە بڕۆیت بە 20 تا 25 خولەک پێی دەگەیت.

یەحیا رەسول: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکاریی سە...

یەحیا رەسول: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکاریی سەروەری عێراقە