چینی ئۆزۆن. وێنە:سۆشیال میدیا.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆنە
964+
فەهمی نەبی
بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 16ی ئەیلولی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆنە، ئۆزۆن ئەو چینەی بەرگە هەوای زەویە کە مرۆڤ لە تیشکی زیانبەخشی بنەوشەیی دەپاریزێت.
عێراق لەساڵی 2008 چووەتە ناو رێکەوتنامەی ڤیەننا و مۆنتریاڵ بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ئەو غازانەی زیان بەچینی ئۆزۆن دەگەیەنن.
دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم رایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراق بەردەوام راهێنان دەکرێت بە کارمەندانی گومرگ و پێوانهسازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشهسازیی و دهروازه سنوورییهكان بۆ هۆشیاری لەبارەی ئەو گازانەی بۆ ساردکردنەوە دەهێنرێنە هەرێم و زیانیان هەیە وەک گازی کلۆر فلۆر کاربۆن.
لە هەرێمی کوردستان رێنمایی ژماره (4) ی ساڵی 2022 ی پاراستنی چینی ئۆزۆن هەیە بۆ پاراستنی هەرێم لهو مادده گازییانهی كه كاریگهرییان لهسهر ژینگەی هەرێم هەیە و رێنماییەکە له 18 مادده پێكدێت و له رۆژنامهی فهرمی وهقایعی كوردستان ژماره (290) بڵاوكراوهتهوه.