ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بانكی عێراق ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بانكی عێراقی ده‌كات، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلار رێك نه‌خه‌ن، سزایان ده‌ده‌ن.

لە مانگی تەمووزی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای خستە سەر 14 بانكی عێراقی و رێگەی لێگرتن مامەڵە بە دۆلار بكەن.
ئێستاش به‌ گوێره‌ی ئاژانسی “رۆیتەرز”ی ئەمەریكی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا هەڕەشەی لە ژمارەیەك بانكی دیكه‌ی عێراقی كردووە، ئه‌گه‌ر پابەندی مەرجەكان نه‌بن، سزا ده‌درێن.

گەنجینەی ئەمریکا بەڵێنی کارئاسانی زیاتر بە عێراق دەدا...

گەنجینەی ئەمریکا بەڵێنی کارئاسانی زیاتر بە عێراق دەدات

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، پێویستە بانكی ناوەندیی عێراق چارەسەری مەترسییەكانی خراپ بەكارهێنانی دۆلار لە بانكە بازرگانییەكانی عێراق بكات، ئەوەش بۆ رێگرتن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەریان و كردنەئامانجی كەرتی دارایی لەو وڵاتەدا، چونكە تا ئێستا هەندێك بانك هەن بەو شێوەیە كار دەكەن و پێویستیان بە چارەسەرە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌، كه‌ ناوی له‌ راپۆرته‌كه‌دا نه‌هاتووه‌، روونیده‌كاته‌وه‌، لەگەڵ بوونی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار وەك یەدەگی دارایی عێراق لە ئەمەریكا، عێراق تا ئاستێكی گەورە لەژێر دەسەڵاتی واشنتندا دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە سووربێت لەسەر ئەوەی پارەی داهاتی فرۆشتنی نەوتەكەی و ئەو یەدەگەی هەیەتی، دووچاری سزای ئەمەریكا نەبێتەوە.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌، چوارشەممه‌ی رابردوو ئیلیزابێس رۆزنبێرگ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوه‌ری سەردانی عێراقیان كرد و لەگەڵ موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆبوونەوە، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌ باره‌ی رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی لە بارەی كۆنترۆڵكردنی حەواڵەی دەرەكی و چەند بابەتێكی دیكه‌ بكه‌ن.

گەنجینەی ئەمریکا: هێشتا دۆلار دەچێتە دەرەوەی عێراق

گەنجینەی ئەمریکا: هێشتا دۆلار دەچێتە دەرەوەی عێراق