ژمارەیەک فەرمانگەی دیکە بایکۆتیان راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو چەند فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان کرد، ئەمڕۆ دووشەممە چەند بەڕێوەبەرایەتیەک و فەرمانگەیەکی دیکەی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 هەریەکە لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی داد لە حاجیاوا و قەڵادزێ و فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنووسی دەربەندیخان و دادگای کەلار بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.

هاوکات  هەریەک لە کارمەندانی ئیداری نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزووروکارمەندانی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بایکۆتی دەوامیان کردووە

لەشاری سلێمانی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان، بانکی سلێمانی یەک، شارەوانی رۆژئاوا و بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە چەندین فەرمانگەی حکومی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە