لە راپەڕین

لە بڵندگۆی مزگەوتەوە داوا دەکرێت ئەوەی ئاوی تانکەری دەوێت ناوی بنوسێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرێوبەرایەتی ئاوی راپەرین داوا لە ئەوقافی قەزاکە دەکات لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە، خەڵکی گەڕەکی تیتۆکە و هەنجیرە ئاگادار بکەنەوە ئەگەر ئاویان بە تانکەر دەوێت بچن ناوی خۆیان بنووسن.

بە نوسراوی رەسمی، ئاوی راپەڕین ئەو داوایەی لە ئەوقافی قەزاکە کردووە، جگە لە ناونوسین بۆ هاوبەشیکردنی ئاوی تانکەر، لە نوسراوەکە دەڵێت، “ئەو ماڵانەی ئاویان بە تانكەر بۆ دەچێت دەبێت بڕێك پارەیان لێ وەربگیرێت”.

بەڕێوبەرایەتی ئاوی راپەڕین هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە، بەڵام بەپێی نوسراوەکە بێت لە 6.9.2023-وە داوایکردووە خەڵکی ئەو دوو گەڕەکە بچن ناوی خۆیان بنووسن، کە دەبێت بۆ هەزار لیتر ئاو بڕی 250 دینار بدەن.

گەڕەکی تیتۆکە و هەنجیرە دوو گوندی نزیک رانیە بوون، بەڵام بەهۆی فراوانبوونەوە بوون بە بەشێک لە سنوری ماستەرپلانی رانیە، بە گوێرەی سۆراغی964 راکێشانی ئاوی خواردنەوە، بۆ ئەو دوو گەڕەکە بڕیاری لە بارەوە دراوە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی گوژمەی تێچووەکەی تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.