په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سودانی كۆده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌رانی كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبببنه‌وه و ره‌وشی كه‌ركوك و بارودۆخی ئاسایشی شاره‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به بارودۆخی شاری كه‌ركوك و ئه‌و رووداوانه‌ی دوێنێ له شاره‌كه روویان دا.
13 نوێنه‌ری شاری كه‌ركوك له پێكهاته جیاوازه‌كان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له داخستنی به‌شێكی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر، به‌هۆی خۆپێشاندانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و توركمان له به‌رده‌م باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، كه كێشه و گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان شاره‌كه و به تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان دروست كردبوو، دوێنێ ئێواره ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد خۆپێشاندانی هێمنانه‌یان كرد و هه‌وڵیان دا رێگاكه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره گرژی و ئاڵۆزی لێكهوتهوه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات دوای فشار و خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی کورد، دواجار هه‌ر شه‌وی رابردوو رێگای سەرەکیی نێوان کەركوک – هەولێر، كرایه‌وه، ئەو مانگرتووانەشی خێوەتیان هەڵدابوو بۆ داخستنی رێگاکە، شوێنەکانیان چۆڵ کرد.