دوای ساڵێک لە نەبوونی دکتۆری سڕکردن هۆڵی نەشتەرگەری ئاکرێ دەکرێتەوە

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

دوای ئەوەی ماوەی ساڵێک هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گوڵانی ئاکرێ داخرابوو، پزیشکی سڕکردنیان بۆ دابینکرا و لەمەوبەدوا بەیانیان نەشتەرگەری دەکرێت.

هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی گوڵان لە رۆژی 5.9.2022 دەستکرا نە نۆژەنکردنەوەی، بەڵام دوای تەواو بوونی بەهۆی نەبوونی پسپۆڕی سڕکردن نەتوانرا بەیانیان نەشتەرگەری تیا ئەنجامبدرێت و تەنیا ئێواران بە پارە نەشتەرگەری دەکرا.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، لە هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەهەموو جۆرەکانیەوە، بڕیارە رۆژانە 12 نەشتەرگەری بکرێت.

بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ، هۆکاری ئەو هەموو کاتەی داخستنی هۆڵی نەشتەرگەری، نەبوونی دکتۆری سڕکردن بووە، جگە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی.

پێشتر هاوڵاتیان دەبوو ئێواران بە پارە لە نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری بکەن، یان دەبوو بچن بۆ دهۆک.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی